سنە : دەستبەسەر کردنی چەندین هاووڵاتی لە شاری سنە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە پێنج کەس بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“عیرفان عەبدی”خەڵکی گوندی سەرهۆیە ١٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە،دوای لێپێچینەوە بە بارمتە ئازاد کراوە.

٢-“شێرکۆ جەمشیدی”خەلکی گوندی سەرهۆیە ١٧ سەرماوەز دەستبەسەر کراوە،دوای لێپێچینەوە بە بارمتە ئازاد کراوە.

٣-“عادل جەمشیدی”خەلکی گوندی سەرهۆیە ١٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٤-“پووریا فەتحی”٣١ ساڵە خەڵکی سنە ٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٥-“شلێر زەمانی” خەڵکی سنە ٢٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.