شنۆ: ٣ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ حوکمی ئیعدامیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٣ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆکە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستا لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە بێ بەرێوەچوونی دادگا بە شێوەی غیابی سزای زاڵمانەی ئێعدامیان بە سەر دا سەپێندراوە.

١-“فەرهاد تەهازادە” خەڵکی شنۆ  سزای ئێعدامی بە سەر دا سەپێندراوە.

٢-“فەرزاد تەهازادە”خەڵکی شنۆ سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپێندراوە.

٣-“کاروان شاهی پەروانە” خەڵکی شنۆ سزای ئێعدامی بە سەر دا سەپێندراوە.

بە پێی زانیارییەکان گیانی ئەو سێ هاونیشتمانییە لە مەترسی دایە و شیمانەی ئەوە دەکرێ کە بە زووترین کات سزاکەیان جێبەجێ بکرێ.