“هونەرمەند و چاڵاکی مەدەنی تەها ڕەسوولیان” خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هونەرمەند چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تەها ڕەسوولیان”  دوای زیاتر لە مانگێک دەستبەسەر کران لێکۆڵینەوە لە ناوەندە ئەمنییەکان بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

 تەها ڕەسوولیان”هونەرمەند وچالاکی مەدەنی دیاری خەڵکی پیرانشارڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوای پشکینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هونەرمەندە لەبەر دەستدا نییە.