پەرستارێکی خەڵکی دیواندەرە لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: پویا ئیسفەندیاری، پەرستاری نەخۆشخانەی میلادی تاران و خەڵکی دیواندەڕە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە  دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، پویا ئیسفەندیاری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە و پەرستاری نەخۆشخانەی “میلاد”ـی تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی پەرستاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە لە نەخۆشخانەی شارەکان ڕوویدا، دەسبەسەر کراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هەروەها لەو ماوەیەدا کە دەسبەسەر کراوە تائیستا ڕێگەی پێنەدراوە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبێ و هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروستیش لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.