دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئاژوان خزریان، چالاکوانی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٠ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ئاهوان خزریان، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە  بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی و بەشێوەیەکی دڕەنداندە ە بە بەکارهێنانی کردەوەی توندویژی دەسبەسەریان کردووە و دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلی ئەلکترۆنیی کافێنێتەکەشیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و هەرەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*