چالاکی بواری کرێکاری خەڵکی سنە “رەفیق سەلیمی” بە فەساد لەسەر زەوی مەحکووم کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوی”رەفیق سەلیمی” لە لایەن دادگای شوڕش بە تۆمەتی درووست کردنی گرووپی نایاسایی، تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات بە فەساد لەسەر زەوی مەحکووم کرا، کە ئەو تۆمەتانە لە لایەن ناوبراو رەت کرانەوە.

ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی “ڕەفیق سەلیمی”پاش نیزیک بە ٢ مانگ مانەوە لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گواسترایەو..

ڕەفێق سەلیمی، ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.