دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتی خەڵکی بۆکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی چوار هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “کاوە ئازادی” “ئەحمەد مامزادە” “پژمان سوڵتانی” سوۆران قاسمی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو چوار هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.