مەسعوود دارسەنج خەڵکی بۆکان لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی” مەسعوود دارسەنج” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان سزای ٢ ساڵ و ٩ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی، نووسینی دروشم بە دژی کۆماری ئیسلامی، بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان و ناردنی فیلم و وێنە بۆ ڕاگەیەندنەکانی دەرەوەی وڵات، لە سەریەک بە بە ٢ ساڵ ٩ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

مەسعوود دارسەنج ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر وپاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.