بانگهێشتی ٦ هاوولاتی خەڵکی بانە لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری بانە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٦ هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی”فاتح مەجیدی،پەروین عەبدووڵاپوور،عومەر سولیمانی،سەعید محەممەدی،محەممەد شەریف پوور،ڕێبوار تالبی” کە پێشتر دەستبەسەر کرابوون و دوای تەواو بوونی لێپێچینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون لە لایەن دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە بانگهێشت کران.

بە پێی ئەو بانگهێشت نامەیە هەر یەک لەو هاووڵاتیانە کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی وپروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کراون، دەبێ ڕۆژی ٢٠ی بانەمەڕ بۆ بەرگری کردن لە خۆیان لە دادگا ئامادە بن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*