سنە ١٠ چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی ١٠ چالاکی کرێکاری خەلکی سنە بە ناوەکانی “مزەفەر ساڵح نیا،شەریف ساعد پەنا، ڕامین کەریمی، توفیق مەحموودی، هاجەر سەعیدی، سووسەن ڕازانی، ڕەزا ئەمجەدی، کامڕان ساختمانگەر، ڕێبوار عەبدووڵاهی، حەبیبووڵا کەریمی”لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار دا بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا و داوایان لێ کراوە کە لەو ڕۆژە دا هیچ چالاکییەک نەکەن.