حوسێن شابۆیی هاووڵاتی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شاری شنۆبە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.شایانی باسە پێشتریش  کۆمار شابۆیی تەمەن ١٤ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای ٣ ڕۆژ ئازاد کرا.