پیرانشار وەفا ڕەسووڵی ئازەر بە بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٨ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاربە ناوی”وەفا رەسووڵی ئازەر” دوای نیزیک بە چوار مانگ لە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی گەنجی شاری پیرانشار بە ناوی “وەفا ڕەسووڵی ئازەر” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێڕێزی کردن و لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.