مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری ورمێ کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمی، پێشنوێژی گوندی مەرەغان سەر بە شاری سەردەشت، بانگهێشتی دادگای تایبەتی بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری ورمێ، کرا.

ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا فەتحوڵا رۆستەمی” پێش نوێژی مزگەوتی گوندی مارەغان سەر بە سەردەشت لە کاتی گەیاندنی هاوکاریەکانی خەڵک بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی شاری خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەسبەسەروگواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو مامۆستا ئاینییە لە بەردەست دا نییە.