هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز پاش ٤مانگ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سەقز، پاش چوار مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدران لە سنە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ کراوە و پاشان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی سەقز و هەروەها لەو ماوەیەدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.