
خۆڕاگری: سمکۆ یوسفی، مامۆستای زمانی کوردی و جەلال و فەردین وەفایی، دوو برای خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سمکۆ یوسفی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵكی گوندی “سڵامەت”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نایدار.
هاوکات هەمانڕۆژ، جەلال وەفایی و فەردین وەفایی دوو برای خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویاننن بۆ شوێةیکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروستە لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.