خۆڕاگری: ژیان میری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش ٥ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ژیان میری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ـی سەربە شاری سنە پاش ٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە.
ناوباو ڕۆژی شەممە، ٢٢ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و هەروەها لەماوەی ساڵانی ڕابردووشدا چەندیجاری دیکە دەسبەسەر کراوە و لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.