خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە بەناوەکانی “مەسعوود مەحموودپوور و محەممەدتاهیر ئیلیاسی” لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، مەسعوود مەحموودپوور و محەممەدتاهیر ئیلیاسی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و لێدان و بێڕێزیکردن دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.