سەپاندنی سزای بەنکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئومید ڕەش، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئومید ڕەش، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کۆسەکەرێز”ـی سەربە شاری مەهاباد، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٣١ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هیزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.