
خۆڕاگری: سینا تێپمەر، هونەرمەندی خەڵکی ورمێ، بەهۆی بەشداریکردن لەڕێوەڕەسمی نەورۆز، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ماوەی ٢ڕۆژ دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سینا تێمپەر، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی شاری ورمێ، بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا وماوەی ٢ڕۆژ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و پاشان بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە ئەو هونەرمەندە، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گوازستوویانەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ڕێژیم لە ورمێ و ماوەی ٢ڕۆژ بەشێوەیەکی چڕ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کردوو و دواتر تاکاتی دادگاییکردنەکەی بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.