
خۆڕاگری: بابەک بەهرامی، چالاکی مەدەنیی خەڵكی مەریوان بۆ جێبەجێکردنی سزای زیاتر لە سێ مانگ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: بابەک بەهرامی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە خومەینی و خامنەیی، سزای سزای ٣مانگ و ٣ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی “ئێحسان ڕوحی” بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە خومەینی و ڕێبەرانی ڕێژیم، سزای ٩٦ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا لە ئێستادا بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان ڕاگیراوە.