
بەڕێز بەڕێوەبەری یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سڵاو و ڕێز
ئێمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنە پێکهێنانی کۆنگرەی نۆهەمی ڕێکخراوەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.
لاوان ئەو توێژە چالاك و کارامە و نوێخوازەی کۆمەڵگاییە کە بەردەوام لە هزر و بیری پێشکەوتن و ئاڵوگۆڕ و نوێبوونەوە دایە، توێژێکی حەقبێژ و ئامانجخوازە و پابەندی بەڵێنەکانییەتی، ئارەزووی خوڵقاندن و دروستکردن و دەرکەوتنە، بۆیە پێویست سوودیان لێ وەربگرین.
لە قوناغی ئێستا دا کە قەیرانە سیاسی ئابوورییەکان جیھانی گرتۆتەوە پێویستە لاوان لە پرۆسەی بڕیارداندا بەشداری پێ بکرێن و ھەلومەرجی گونجاو بۆ بەشداری کردنی لاوان بڕەخسێنرێت.
لە کۆتاییدا وێڕای پیرۆزبایی هیواخوازین کۆنگرەکەتان باس لە ئاستەنگ و لەمپەرەکانی پێش بەرەو پێشوەچوونی لاوان لە کوردستان بکات و نەخشەڕێگایەک دەستنیشان بکات بۆ دەربازبوون لەو قۆناغە و بە دەستنیشان کردنی بەرێوەبەرییەکی نوێ و کارامە نەقش ودەوری خۆتان
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمیتەی بەڕێوەبەری
١٠/٩/٢٠٢٥