خۆڕاگری: ئۆمید باقری، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە زیاتر لە دە ڕۆژ لەمەوبەر دەسبەسەر کرابوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتییدەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی، مانی لەخواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٥ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی ” ٢٦ی دێسامبری ۲۰۲٥ی زایینی” ئۆمید باقری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان بەنیشانەی ناڕەزایەتییدەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی مانی لەخواردن گرتووە و ئەوەش دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەریان کردووە کە تائێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
