
خۆڕاگری: محەممەد دانیاڵی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی ئاودانان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی نالەباری خۆی، مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد دانیاڵی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری ئاودانان، پاش تێپەڕبوونی ٢مانگ لە سزای ٢ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربین بە بارودۆخی نالەباری خۆی مانی لە خوارن گرتووە و داوا دەکات کە مافەکانی پارێزراو بێت.
ناوبراو ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “بناری ئاودانان”ـە، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ساڵ بەندکردن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری دێلوڕان دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام، هەروەها پێشتر بەتۆمەتی پێکهێنانی دەستە و گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەر سەپێندرا.