“مامۆستا یونس نەوخا” بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا یونس نەوخا” مامۆستای مەدرەسەی علومی دینی سەلاحەدینی ئەیوبی بە بارمتە ٥ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.

مامۆستا نەوخا لە ماوەی شوڕشی ژینا دا دوو جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەستبەسەر کراوە،جاری یەکەم ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی کە دوای لێکۆڵینەوە، ڕۆژی ٢٦ی بەترانبار لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی شاری تەورێز سزای ٤ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەند کران و لێئەستاندنەوەی لیباسی مەلایەتی بۆ هەتاهەتایە مەحکووم کرابوو،جاری دووهەم ڕۆژی ٣ لەسەر٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ چەند مامۆستای ئاینیی خاڵکی پیرانشار دوای بڵاوکردنەوەی بەیانییە مامۆستایانی ئاینیی شاری پیرانشار و دەورەبەری لەگەڵ چەند مامۆستای دیکە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر کران.