خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دووهاووڵاتی ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی قووروچای سەر بە شاری دێولان بە ناوەکانی “موسلیم حوسێن پەناهی” پژمان حوسێن پەناهی”لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.