
خۆڕاگری: کاروان دافعی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریون بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی یەکشەممە، ۳ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، کاروان دافعی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەو شارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان بەشێوەیەکی دڕەندانە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم خۆیان لێ بێبەری کردووە.