بەندکراوی سیاسی کورد سەکینە پەروانە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد” سەکینە پەروانە” کە ماوەی ٤ ساڵ لە ٥ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانە تێپەر دەکرد بەر لێبوردی گشتی کەوت لە بەندیخانەی عادل ئابادی مەشهەد ئازاد کرا.

 شایانی باسە”سکینە پەروانە” ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە کاتی گەرانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە شاری تاران و ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ ی هەتاوی  بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە کانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.