دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی بێمزوورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی “ئەیووب میرزایی”شێروان خزری” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە دانانی بارمتەی ١ ملیارد و ٥٠٠ملیون تمەنی تا کاتی بەرێوەچوونی دادگایەکەیان بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ی شاری شنۆ ئازاد کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێن و دەگواسترێنەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەست دا نییە.