“ئەمجەد ساعدی”چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئەمجەد ساعدی” بە دانانی بارمتە تا کاتی بەرێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ی شاری مەریوان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٧ی بەفرانبار ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و دەگواسترێتەوە بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە.