“محەممەد زەینی وەند” بە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی مانی لە خواردن گرتووە

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “ئمحەممەد زەینی وەند” خەڵکی دەرە شاری سەر بە ئیلام لە دەستبەسەرکراوانی شوڕشی ژینا بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی لە بەندیخانەی ماهپەرە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکلە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دا نییە.