سێ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانیان بە سەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “کازم مام ئیسماعیلی” حوسێن ئەحمەدی” یونس مەحموودزادە”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایان دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای بەند کرانیان بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی “حوسێن ئەحمەدی” بە ٣ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و”کازم مام ئیسماعیل”بە ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و”یونس مەحموودزادە” بە ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

ئەو دادگایە پێشتریش “فرشتە حوسێنی”لە بابەتی هامان دۆسییە و بە هامان تۆمەت  بە ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردبوو.