ئارین کوخایی بە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی مانی لە خواردن گرتووە

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “ئارین کوخایی” خەڵکی شاری ئیلام لە دەستبەسەرکراوانی شوڕشی ژینا کە ٧ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی بە دوورینی لێوەکانی خۆی مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کردنی لە ژێر ئەشکەنجە دابووە و مەجبوور بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە کە لە لایە هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی تاوانی جوراوجور  وەک درووست کردنی گرووپی تاوانکار، بەکار هێنانی چەک و تێکدانی ئاسایشی گشتی و بێڕێزی  کردن بە پیرۆزییەکان تۆمەتبار کراوە.