خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاکانی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتیانە بریتین لە:
١-ئاکام ڕەسووڵی ٢٤ ساڵە کوری محەممەد خەڵکی مەهاباد
٢-پارسا ساعیدی خەڵکی شاری قوورەوە
٣-سروور رەفیعی خەڵکی شاری نەغەدە
٤-ئەرسەلان مەحموودی ٣٩ ساڵە کوری کەریم خەڵکی مەهاباد
٥-شایان ئینفرادی خەڵکی پاوە
٦-سەمیع ئایسریس خوێندکار خەڵکی شنۆ
٧-هەدیە سوبحانی ١٦ ساڵە خەڵکی سنە
٨-میلاد عەزیزی ١٥ ساڵە خەلکی بانە
٩-ئارام فروومەند خەڵکی بۆکان
١٠-نگار داودی ١٩ ساڵە خەڵکی ئیلام
١١-ئازادە سەمەدپوور ١٦ ساڵە خەڵکی سنە
١٢-ئارەزوو سەمەدپوور ٢٧ ساڵە خەڵکی سنە
١٣-یونس ئەسلەمەرز ٤٠ ساڵە کوری هوشەنگ خەڵکی دەرشاری ئیلام
کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.