دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی پیرانشار بەناوی “حەسەن ئێسکی بەغدادی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، حەسەن ئێسکی بەغدادی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار، لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم وێرای دەسبەسەرکردنی ناوبراو بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.