
خۆڕاگری: لەتیف مورادی، مزەفەر مورادی و بێهزاد مورادی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مزەفەر مورادی، پارێزەر، لوتیف مورادی، دێهیار و بێهزاد مورادی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “مێرگەنەخشینە”ـی سەربە شاری سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو سێ هاووڵاتییە کە یەکێکیان دێهیاری گوندەکەیە، ناڕەزایەتییان دەربڕیەوە بەوەیکە نابێ بە بەهانەی گانگای زێرەوە باخ و باخات و زەوییەکانیان تێک بدرێ، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیم بەبۆنەی هەڵقەندنی کانگای زێڕ لەو گوندە، بەتەواوی ژینگەکەی تێک داوە و مەترسی جیددی لەسەر گوندەکەش هەیە.