دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “ئیبراهیم ناسری” دوای بانگکردنی لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیبراهیم ناسری، یەکێک لە خێرخوازانی خەڵکی شاری بۆکان کە لە بواری دروستکردنی قوتابخانە چالاکی خێرخوازانەی هەیە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بۆکان بانگ کراوە و هەرلەوی دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناسری، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.