سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار  لە لایەن داگای شوڕشی مەهاباد سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی”جەماڵ عەلی زادە” حاسڵ قەدۆ” عەبدووڵڕەحمان محەممەدی ئەرشەد”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی شاری مەهاباد سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا هەر یەک لە “عەبدووڵڕەحمان محەممەدی ئەرشەد”حاسڵ قەرۆ” بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ٤ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران مەحکووم کردووە. هەروەها “جەماڵ عەلی زادە” بە تۆمەتی هاووکاری لەگەڵ راگەیەندنەکانی دەرەوەی وڵات ب٢ ساڵ و ٦ مانگ بەند کران مەحکووم کردووە.

“حاسڵ قەدۆ و عەبدووڵڕەحمان محەممەدی ئەرشەد”٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی و هەروەها “جەماڵ عەلی زادە” ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکانیان بە دانانی بەرمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.