جوانڕۆ؛ دەستبەسەر كردنی”سەروەت سۆهرابی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشان

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی چوار شەممە ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەروەت سۆهرابی” چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری چوانڕۆ دانیشتووی شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لەبەردەم شوێنی کاری خێزانەکی لە شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە، کە بە پێی زانیارییەکان بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کراوە.