پیرانشار:”سوعدا خەدیرزادە”بەندکراوی سیاسی کورد پاش ٣ ساڵ ٥ مانگ بەند کردن مەرەخەسی پێدرا

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی “سوعدا خەدیرزادە”بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار دوای تێپەڕێنی ٣ ساڵ ٥ مانگ بەسەر بەند کردنی دا لە زیندان بە دانانی بارمتە بۆ یەکمجارمەرەخەسی پێدرا.

شایانی باسە کە”سوعدا خەدیزادە”و “سۆلینای”کچی کە لە بەندیخانە لە دایک بووە، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد وپێنج سەدملیونی بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ مەرەخەسی پێدراوە.

بەندکراوی سیاسی کورد” سوعدا خەدیرزادە” تەمەن٣٢ساڵ کچی ڕەحمان خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ٣ی دادگای کەیفەریی١جێگیر لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٢ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
یەکەمین کۆبوونەوەی دادگایی پێراگەیشتن بە دۆسیەی ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی ٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بە شێوەی ئانلاین لە لقی ٣ی دادگای کەیفەریی١جێگیر لە شاری مەهاباد بە بەشداری سوعدا خەدیرزادە و پاڕێزەرەکەی و سکاڵاکەرانی دۆسیەکەی بەڕێوەچوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سوعدا خەدیرزادە بە هاوکاری لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە ، ناوبراو ئەو تۆمەتەی ڕەت کردووتەوە.