دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: یەحیا مورادی، هاووڵاتیی خەڵكی جوانڕۆ و لە دەسبەسەرکراوانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، یەحیا مورادی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری جوانڕۆ و یەکێک لە دەسبەسەرکراونی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویی ئەو شارە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.