
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “ئومێد فەقێحوسێنزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەمێد فەقێحوسێنزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قومقەڵا”ـی سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و وێڕای پشکنینی ماڵکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.