دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەد چاوشینی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “محەممەد چاوشینی” هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

محەممەد چاوشینی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵانی خەڵکی گوندی “وەرچەک”ـە و ئێستا دانیشتووی شاری بانەیە، کە ئەمڕۆ هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.