دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: میلاد مستەفەوی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، کاتێک لە ماڵەوە چۆتە دەرێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، میلاد مستەفەوی، ڕاهێنەری وەرزشی ئەسپسواریی خەڵکی بۆکان، پاش ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئەو شارە، کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە فێڵ بۆ ئەوێ بانگ کرابوو، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

پێشتر ئیدارەی ئیتالاعات لەگەڵ بەڕێوەبەری ورزش و لاوانی بۆکان، هەماهەنگی کردبوو کە پلانێکی لەو شێوەیەیان هەیە، هەربۆیە بە گەیشتنی میلاد مستەفەوی بۆ ئەو شوێنە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکواتەوە سەری و دەسبەسەر و ڕفاندوویانە و هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەک بارودۆخ، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.