
خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان و بۆکان بەناوەکانی “سیاوەش کەسرایی و محەممەد مووسازادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، محەممەد مووسازادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۲ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سیاوەش کەسرایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی ئاماژەیە کە، ئەو دوو هاووڵاتییە لەپاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەرەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.