
خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “مەنسوور ڕەحیمی” ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ۲۰ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، مەنسوور ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیم، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لە ۱۹ی مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ئیدارەی سەرکوتکەری ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە.