
خۆڕاگری: نەعیم دووستی، چالاکوانی کرێکاریی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە، پاش نزیکەی ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، نەعیم دووستی، چالاکوانی بواری کرێکاری و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سنە، پاش ١٧ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٦٠٠ملیۆنتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.