هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: بنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە پاش نزیکەی ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، بنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سنە، پاش ١٩ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن‌تمەن بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراو و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوون.