
خۆڕاگری: مێدی کاکایی، هاووڵاتیی خەڵكی قوروە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مێهدی کاکایی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری قوروە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە شاری تاران و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو لە ناوەراستی مانگی ڕێبەندان لەشوێنی کارەکەی خۆی بەبێ هیچ بەڵگەیەک هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەری و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ وبەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.