چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە ئازا کران

خۆڕاگری: موراد عەبدوڵڵاعومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەممەد بەهرووزی، چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ، پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران، بەدانانی بارمتەی قورس ئازاد کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱۷ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، موراد عەبدوڵڵاعومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەممەد بەهرووزی، چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، پاش ٤۰ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتەی قورس هەریەک بە بڕی ۱ملیاردتمەن بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراون.
ئەو چوار هاووڵاتییە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یەک مانگ لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگیرابوون پاشان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ و لەوێش ۱۰ڕۆژ ڕاگیران و دواتر بەشێوەی کاتی ئازاد کران و هەروەها لە ماوەی دەسبەسەربوونیاندا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستپێڕاگەیشت بە پارێزەر بێبەش کرابوون.