دەسبەسەر و بێسەروشوێنکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاکانەوە، ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.

ڕۆژی ‌شەممە، ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢١ی فوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بینج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

– فەرشاد بەراتی، دەرگەزی خوراسانی ڕەزەوی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤هەتاوی ٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٦زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

دانیال دانیاکی، خەڵکی ئاودانان سەر بە شاری ئیلام کە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕیبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی ١٩ی فوریەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە شێوە توندوتیژ دەسبەسەر کراوە.

– کاروان سەبووری، ، خەڵکی کامێران،کە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی ١ی فوریەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.

– مالک نیک بەخت، خەڵکی کەلەکشای سەربە ایلام کە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– حسین مێهرئەنگیز، خەڵکی ئەسفراین سەربە خوراسان کە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بێبەشکردنی دەستبەسەرکراوان لە مافی پەیوەندیگرتن و دیارنەبوونی شوێنی ڕاگرتنیان، لەو پێشێلکارییە نایاساییانەن کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام حکوومەتی ئێرانی پێی تۆمەتبار دەکەن.